ئەردەن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا سوپا بەكار دەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەردەن بە ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە وڵات بۆ ماوەی 48 كاتژمێر راگەیاند.

عەمید مازن فرایە بەڕێوەبەری خانەی قەیرانەكانی ئەردەن رایگەیاند، لە نیوە شەوی پێنج شەممەوە بۆ ماوەی 48كاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری رادەگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپا لەناو شارەكاندا بڵاودەكەنەوە تاوەكو خەڵكی پابەندی بڕیارەكانیان بێت.

بەڕێوەبەری خانەی قەیرانەكان باسی لەوەكرد، جگە لە تیمەكانی تەندروستی، رێگە بەجموجوڵی هیچ كەسێك نادەن تەنانەت ئەوانەشی كە رێگەپێدانی ئەلیكترۆنییان هەیە.

لەماوەی رابردودا چەندین وڵاتی جیهان بۆ روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەنایان بۆ رێكاری قەدەغەی هاتوچۆی گشتی گرتەبەر، هەندێكجاریش بەهۆی پابەندنەبوونی خەڵكەوە پەنایان بۆ بەكارهێنانی هێز بردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا