سەردانیكردن بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕاگیرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو چاكسازی گەورانی سلێمانی سەردانیكردنی كەس و كاری زیندانیان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕاگیرا.

یادگار حاجی، توێژەری دەرونی و لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی ‏سلێمانی  بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: بەهۆی بڵاو بووەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو چاكسازی گەورانی سلێمانیدا و مەترسییەكانی زیاد بوونی پەتاكە بەفەرمانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی  سەردانیكردنی كەس و كاری زیندانیان بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی ڕاگیراوەو ئەو هەوڵەش بۆ ئەوەیە رێگە لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە بگرن.

لێپرسراوی هێزی جێبەجێكردن لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی ‏سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە تەندروستی سلێمانی دەكەن بە زووترین كات ڤاكسینی كۆرۆنا لە زیندانیان بدرێت  تا ڕێگە لە تەشەنە سەندنی  ڤایرۆسەكە لەناو چاكسازیی گەورانی ‏سلێمانی بگیرێت.

لەماوەی رابردوودا لە بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی گەورانی ‏سلێمانی  بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دوو زیندانی گیانیان لە دەستداوە و لە ئێستادا زیندانییەكی دیكە تووشی كۆرۆنا بووە و لە ژێر چاودێری پزیشیكیدایەو كەرەنتینەكراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا