نرخی نەوت بەرزبووەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروو 75 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 57 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکانی نەوت ڕوویان لە دابەزین کردووە و هۆکاری سەرەکیشی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی چالاکی کارگە پیشەسازییەکانی چین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا