دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە لە سلێمانی سبەی دەست بە دابەش کردنی نەوتی سپی ماڵان بکرێتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک دابەشکردنی ڕاگیرا بوو.

بەڕێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە 29 ی تشرینی 2021ڕایگەیاند، سبەی کە دەکاتە 30ی تشرینی دووەم دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەش بکرێتەوە، بڕی ئەو پارەیەش کە بەرامبەر هەر بەرمیلێک وەردەگیرێت 55 هەزار دینارە.

بەڕێوبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشدا، دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش دەبێت، هاوڵاتیان دەتوانن وەری بگرن.

ئەنە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە بڕیاربوو بڕی 200 لیتر نەوت بدرێتە هەر ماڵێك بەڵام ئێستا بەهۆی كەمی بڕی نەوتەوە دابەشكردنی راگیراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا