عێراق گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسیدا واژۆدەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق پلاندادەنێت لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسیدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی بەدرە زیادبکات.

عەلی وەردی، بەرپرسی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بڕیارە گرێبەستێک بۆ زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتیی بەدرە کە دەکەوێتە پارێزگای واست، لەگەڵ کۆمپانیای نەوتیی گازپرۆمی ڕوسیدا واژۆبکرێت.

ئەو بەرپرسە لەبارەی ئەوەی بۆچی لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم ئەم کارە دەکرێت وتی، “ئەم ڕێککەوتنە کۆنە کە لەگەڵ گازپرۆمدا کراوە و بڕیارە گازپرۆم هەر بەپێی ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە کۆنە بەردەوام ببێت لە کار”.

پێشتریش وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عەبدولجەبار ڕایگەیاند، بەغدا دەیەوێت لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم گرێبەستێک واژۆبکات بۆ پەرەپێدانی کاری کێڵگەی نەوتیی بەدرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا