عێراق مەرجی پشكنینی كۆرۆنا لەسەر گەشتیاران هەڵدەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیایدا بە لابردنی مەرجی كارتی پشكنینی كۆرۆنا لە فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رێوشوێنەكان خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە لابراون.

ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی فەرمانگە تەندروستییەكانی عێراقی كردووە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی دێنە ناو عێراق یان دەچنە دەرەوە لە 1_12_2022 بەدواوە داوای كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان لێناكرێت.

راشیگەیاند: بەستنی ماسك لە سەرجەم شوێنە گشتییە كراوە و داخراوەكان ئازادانەیە و ناچاری نییە، تەنیا لە نەخۆشخانە و دامودەزگا تەندروستییەكان نەبێت.

وەزیری تەندروستی عێراق لە نوسراوەكەدا هۆكاری لابردنی مەرجی كارتی ڤاكسین بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان رێوشوێنەكان خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە لابراون و ئاماژە بەوەشدەكات: ئەو بڕیارەیان دوای هەڵسەنگاندنی دۆخی كۆرۆنا لە عێراق و تەواوی جیهان دەركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا