سعودیە نیازی هەیە بەشار ئەسەد بانگهێشتی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی بكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سعودیە بەنیازە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا بانگهێشتی كۆبوونەوەكانی لووتكەی كۆمكاری عەرەب بكات.

رۆژی یەكشەممە 02-04-2023 سێ بەرپرسی سعودی كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت، زانیارییان لەبارەی پلانەكەی حكومەتی سعودیە ئاشكراكردووە، بەوەی ریاز بەنیازە بەشار ئەسەد بانگهێشتی كۆبوونەوەكانی لووتكەی كۆمكاری عەرەب بكات كە بڕیارە لە مانگی ئایاری ئەمساڵ لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەبچێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە كە قسەیان بۆ ئاژانسی رۆیتەرز كردووە، بڕیارە لە چەند هەفتەی كەمی داهاتوودا فەیسەڵ فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی سووریا بكات و بە فەرمی نامەی بانگهێشتكردنەكە رادەستی ئەسەد بكات.

لە ساڵی 2011وە و لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكانی سووریا كە دواتر بۆ شەڕی ناوخۆیی و پێكدادانی تووندی چەكداریی سوپای سووریا و گرووپە چەكدارەكان گۆڕدرا، ئەندامێتیی سووریا لە كۆمكاری عەرەبی هەڵپەسێردرا و لەو كاتەوە پەیوەندیی دیپلۆماسی و ئابووریی سووریا لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی عەرەب تێكچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا