ئەمریکا دۆسیەک لەدژی ئەو بانکە دەکاتەوە کە پارەی نەوتى هەرێمی تێدا هەڵگیراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دادگای باڵای ئەمریکا  بریاریداوە کە وردبینی لەو سکاڵایە بکات کە لەسەر بانکی “هاڵک بانک”ی تورکی تۆمار کراوە بە تۆمەتى ئەوەى کاری لەگەڵ ئێران کردوە.

ئاژانسی فڕانس پرێس راپۆرتێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژەی بەو سکاڵایە کردوە کە لەبەردەستى دادگای باڵای ئەمریکایە بۆ وردبنیکردن تیایدا لەسەر ئەوەی هالک بانکی تورکی مامەڵەى دراوی لەگەڵ بانکەکانى ئێران کردوە.

بانکە تورکییەکە لە پارێزبەندییەکەى خۆیدا باسی لەوە کردوە کە بانکەکەیان حکومەتییەو پارێزبەندی نێودەوڵەتى هەیە، بۆیە پێویستە ڕەچاوی ئەو بنەمایە بکرێت لەکاتى دادگایکردنەکەدا کە بەوتەى بەرپرسانى بانکە تورکییەکە لەکاتێکدا کە دەبوو دادگای ئەمریکا ئەو سکاڵایانەى نەجوڵاندایە.

هەر بەگوێرەى سکاڵاکەى سەر هالک بانک لەدادگای باڵای ئەمریکا، هالک بانک هاوکار بووە لە سووکردنی سزاکانى سەر ئێران لەڕێگەی مامەڵەکردن بە زێڕو کاڵاو شتومەکە جۆراو جۆرەکانەوە لەگەڵ ئێران کە بەهاکەى زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار بووە.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا بووە کە بەشێک لەو ٢٠ ملیار دۆلارە لەرێگەى سیستەمی بانکی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش ئەوەندەى تر دۆسیەکەى لەسەر هالک بانک قورس کردوە.

دادگاکەى ئەمەریکا شەش تۆمەتی ئاڕاستەی هالک بانک کردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە فێڵکردن و شووشتنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە سزاکان، بۆیە ئەگەر ئەوە لەلایەن بەرپرسانى بانکە تورکییەکەوە بەبەڵگەوە ڕەتنەکرێتەوە بانکەکە توشی سزای زۆر قورس دەکاتەوە.

دادگای ئەمەریکا هاڵک بانکی تورکی بەوە تۆمەتبار کردووە کە ملیاران دۆلاری سپیکردوەتەوە لە داهاتى فرۆشتنى نەوتی ئێران و مامەڵە کردن لەگەڵ بانکەکانى ئەو وڵاتە، ئەوەش مامەڵە کردنە لەدژی ئەو سزایانەى ئەمریکا خستوویەیتییە لەسەر ئێران.

هالک بانک یەکێکە لە بانکە سەرەکییەکانى تورکیاو سەر بە حکومەتى ئەو وڵاتەیە، بانکەکە ماوەی چەند ساڵێکە دەستى بەسەر ملیۆنان دۆلاری نەوتى هەرێمی کوردستاندا گرتووەو حکومەتى هەرێم و عێراقیش چەند داوای ئەو پارەیەیان کردوە ناتوانن وەری بگرنەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا