عێراق لەهەناردەكردنی نەوتدا بۆ ئەمەریكا پێش سعودییە دەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتە 223 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکداو ئەوەش عێراقی لەهەناردەكردنی نەوتدا بۆ ئەمەریكا پێش سعودییە خست.

بەگوێرەی راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە هەشت وڵاتەوە گەیشتۆتە  5 ملیۆن و 286 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەكاتێكدا لە هەفتەی پێشتردا لە ڕۆژێکدا 5 ملیۆن و 154 هەزار بەرمیل بووە.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو 223 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی لە عێراقەوە هاوردە کردووەو عێراق پێش سعودییە كەوتووە لەهەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمەریكا چونكە سعودییە  189 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا هەناردەی ئەمەریكا دەكات.

بەگوێرەی ئاماری راپۆرتەكەی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا، زۆرترین داهاتی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەنەدا و مەكسیك بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا