بە بەرچاوی میدیاکانەوە بایدن ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن لە پەخشی راستەوخۆ و لەبەرچاوی کامێراکاندا ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر و بیۆنتێکی بەکارهێنا.

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە نەخۆشخانەی نیوارک لە ویلایەتی دیلاوەر لە پەخشی راستەوخۆدا ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارهێنا و وتی: دەمەوێت بۆ خەڵکی دەربخەم، ئامادەبن بۆ ڤاکسینەکە کاتێک بەردەست دەبێت.

بایدن باسی لەوەش کرد، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، هاوکات، سوپاسی زانایان و ئەو کەسانەی کرد کە دەستیان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەدا هەبوو.

بڕیارە ٢٠ی مانگی داهاتوو، جۆ بایدن بە فەرمی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت کە لە مێژووی وڵاتەکەیدا دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆک، لەو کاتەشدا بۆ دووەم جار دژی کۆرۆنا ڤاکسینی فایزەر بەکاردەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا