هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم و عێراق كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

فارس عیسا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، سەرۆكایەتی شاندەكەی حكومەتی عێراق حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق دەبێت كە وەزیری نەوتیشە لە حكومەتی فیدراڵ.

رونیشیكردووەتەوە، ئەندامانی دیكەی‌ شاندەكەی عێراق پێك دێن لە هەریەكە ‌لە دكتۆر نەجیب لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی، سەرۆكی چاودێری دارایی فیدراڵی، نوێنەری دەستەی دەروازە سنورییەكان و چەند بەرپرسێكی دیكەی حكومەتی بەغدا.

بە گوێرەی زانیارییەكان، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكدێت لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا