پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە سزادراوێک لە چاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا و بەڕێوبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێمیش وتی، “بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاری ئەحمەد ، بەڕێوبەری گشتی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان بە پۆڵەتیک پرێسی ڕاگەیاند، “پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە کەوا سزادراوێک دۆخ تەندروستی تێک چووە و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.
وتیشی، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی هۆکاری مردنەکەی جەڵتەی دڵ بووە، هەروەها دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایی و تەندروستیەکان تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە.
بەپێی زانیارەکانی پۆڵەتیک پرێس ئەو سزادراوەی گیانی لەدەستداوە سزاکەی 20ساڵ بووە و ماوەی شەش ساڵە لەچاکسازی گەورانی هەولێرە .
جێی ئاماژەیە ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی حاتم عەلی حاجی زراریە و خەڵكی گوندی باوەخەلانی سنوری ناوچەى بەرانەتيه، لە سنوری پارێزگای هەولێر و خاوەنی چوار منداڵە.