قوباد تاڵەبانی: كارئاسانی دەكەین بۆ كۆمپانیاكانی ئیسپانیا كە لەبواری كشتوكاڵ و گەشت و گوزار كاردەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە پێدرۆ مارتینێز باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیسپانیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 13ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەچوو و تیایدا هەردوو پەرلەمانتار دیلان غەفور و غەریب ئەحمەد ئامادەی بوون، گفتوگۆ كرا لەبارەی پڕۆژەیەك كە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئیسپانیا لە بوارەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و وەبەرهێنانی كۆمپانیاكانی ئەو وڵاتە لە هەردوو كەرتەكەدا لە كوردستان.

پێشتر هەردوو پەرلەمانتار لەمبارەیەوە لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئیسپانیا و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم كاریان لەسەر چۆنییەتی جێبەجێ كردنی پڕۆژەكە كردوە.

لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆك وەزیران پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژەكە دەربڕی و رایگەیاند حكومەتی هەرێم ئامادەیە هەموو جۆرە كارئاسانییەك بكات بۆ كۆمپانیاكانی ئیسپانیا كە دەیانەوێت لە هەردوو بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا لە كوردستان وەبەرهێنان بكەن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا ئیسپانیا راوێژكاری تایبەت بە بواری گەشتوگوزار بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات تا لە نزیكەوە هاوكاری حكومەتی هەرێم بكەن بۆ پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار بە تایبەتیش كە لە ئێستادا چەندین پڕۆژەی گەشتیاری لە قۆناغی لێكۆڵینەوە و هەڵسەنگاندندان و بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بكەونە بواری جێبەجێ كردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا