کونسوڵخانەی ئەمریکا پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ ئەنجومەنی وەزیران دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە گەڕانەوەی تیمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر پرسە گرنگەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە خۆشحاڵییەوە دەڕوانینە کاری پێکەوەیی و هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لەپێشینە هاوبەشەکانمان.

دوای چەند مانگێک بایکۆت و بەشداری نەکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، دوێنێ یەکشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا