دەستەی داکۆکی مامۆستایانی ناڕازی بۆ شاسوار عەبدولواحید: دزی هەر دزییە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەران: پرۆژەی راستەوخۆ دابەشکردنی مووچە پرۆژەی ئێمەیە نەک کەسانی تازە هەڵتۆقیوی نەزان و پڕۆژە دز

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەرێم، راگەیەندراوێکی توندی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامانە کە بیرۆکەی پڕۆژەکە هی دەستەکەمانە و ئاگاداری هەموو ئەوانە ئەکەین کە لەسەر دزینی بیرۆکە وکۆمێنت وهەوڵ وماندو بوونی کەسانی تر ئەژین و درۆ ئەهۆننەوە کە دەستبەرداری ئەو ئاکارە ناشیرین وقێزەونە ببن و نەبنە هۆکاری شکست پێ هێنانی پڕۆژەکەمان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمدایە.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی:

ڕونکردنەوەی ڕاستیەکان
” دزی هەر دزییە، چ مێش ،چ گامێش ”
پڕۆژەی ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە پڕۆژەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانە
، نەک کەسانی تازە هەڵتۆقیوی نەزان و پڕۆژە دز.
دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی چەندین مانگە بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کۆبونەوەو سەردانی چەندین کەسایەتی ناوخۆیی و پەرلەمانتاری خولەکانی پێشووی کردووە کە بەسوپاسەوە هاوکاربوون لەڕێکخستنی پەیوەندیەکانماندا و ڕاوێژمان پێکردوون.
بە بەڵگەی ڤیدیۆیی لەلامانە کە بیرۆکەی پڕۆژەکە هی دەستەکەمانە و پڕۆژەکە بەڕێز دکتۆر یوسف الکلابی نوسیویەتی داوای لەفراکسیۆنە کوردیەکان کردوە ئیمزای بکەن.
ئەگەر شاسوار ڕاست ئەکات پڕۆژەکە پڕۆژەی خۆیەتی بۆچی پەرلەمانتارە بێدەنگەکانی لەناو پەرلەمان نقەیان لێوە نەهات؟
ئەگەر شاسوار عبدالواحد ڕاست ئەکات ئۆپۆزسیۆنە بۆچی ناوی مامۆستایان ناهێنێت کە زۆرباش ئەزانێت پڕۆژەکە پڕۆژەی مامۆستایان و دەستەی داکۆکیە ، لەکاتێکدا نەیارەکانی پڕۆژەکە دانیان ناوە بەڕاستیەکاندا لەڕێگەی پەرلەمانتارو سایتە جنێوفرۆشەکانیەوە
پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تاکە یەک دێڕ و وشەیان نەوتوە دوای پەسەندکردنی بودجە لەبەرژەوەندی فەرمانبەرانی موچە دزراو.
دەستەکەمان بە باشی زانی لە ٢٠٢٣/٩/٢٦ ئیمزا کۆکراوەکان بداتە دەست بەڕێز دکتۆر یوسف الکلابی ،بۆ ئەوەی بەرگری لەموچەی دزراومان بکات و پەرلەمانتارە کوردەکان بخاتە بەڕدەم تاقیکردنەوەیەکی ڕاستگۆییانە .
ئاگاداری هەموو ئەوانە ئەکەین کە لەسەر دزینی بیرۆکە وکۆمێنت وهەوڵ وماندو بوونی کەسانی تر ئەژین و درۆ ئەهۆننەوە کە دەستبەرداری ئەو ئاکارە ناشیرین وقێزەونە ببن و نەبنە هۆکاری شکست پێ هێنانی پڕۆژەکەمان کە لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمدایە،هاوشێوەی تۆمارکردنی سکاڵا دژی پلەبەرزکردنەوە و پاشەکەوت بۆ موزایەدەیەکی حزبی هەرزان ، بەبێ ئەوەێ دیراسەی سکاڵاکەیان بکەن کە پێمان وایە دەسەڵات ، هاوشێوەکانی شاسوار بۆ لێدان لەهەر هەوڵێکی سەربەخۆ بەکاردەهێنێت.
ئەو نوسراوەی بەدەستیەوەیەتی ئەڵێ پڕۆژەی ئێمەیە ، ئەوان تەنها ئیمزایان کردووە نەک خاوەنی پڕۆژەکەبن.
بەڵگەی تەواومان لایە بۆ هەموو قسەکانمان.
دەستەی داكۆکی لە مامۆستایان
وفەرمانبەران
هەینی ٢٠٢٣/١٠/٦

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا