پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن بەشەخۆراکییەکانی هاوڵاتیان باشتربکەن.
ستار جابری، بریکاری وەزیری بازرگانی عێراق ئاشکرایکرد، وەک وەزارەتی بازرگانی عێراق هەڵسەنگاندن دەکەن بەمەبەستی باشکردنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە.
ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە پێنج ملیۆن و 200 هەزار کەس لە عێراق هەن، کە بەشە خۆراک وەردەگرن.
ڕوونیکردەوە، لەماوەی ڕابردوودا تێبینی زۆر لەسەر برنجی تایلەندی هاوردەکراو هەبوو، بۆیە لەئێستادا هەوڵ دەدەن ئەو برنجە بگۆڕن بە برنجی ئەمریکی.