پۆڵه‌تیك پرێس
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هۆكاره‌كانى زۆربوونى حاڵه‌تى كوشتن و هه‌ڵگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و ئامرازه‌كانى كوشتن ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت “پێویسته په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێك بده‌ن”.
وێڕاى كێشه‌ى قه‌یرانى دارایى و نه‌بونى موچه و ناله‌بارى دۆخى ته‌ندروستى، ڕۆژانه حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خۆكوشتن له سنورى پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵكشاندایه، به‌رپرسانى ئه‌منیش هۆكاره‌كه‌ى ده‌خه‌نه‌ڕوو.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، نه‌ك ته‌نها له سنورى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان حاڵه‌تى خۆكوشتن و به‌كارهێنانى چه‌ك و ئامرازه‌كانى دیكه زیادیان كردووه”.
وتیشى، “هۆكارى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش بۆ بوونى زۆرى چه‌ك له‌ده‌ستى هاوڵاتیان و تێنه‌گه‌یشتنیان بۆ یاسا، نه‌بونى هه‌لى كار و كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بۆ ڕێگریكردن له حاڵه‌ته‌كان پێویسته په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، بڕیارێك ده‌ربكات بۆ ده‌رهێنانى چه‌ك له ده‌ستى هاوڵاتیان و وه‌رگرتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تى چه‌كداماڵینیش ده‌ستپێبكاته‌وه.