ئێران بەردەوام دەبێت لە دانوستانەکان لەسەر ئەتۆم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی، وڵاتەکەی پاشەکشێ لە داواکارییەکانی گەلەکەی ناکات، لە 29ی تشرینی دووەمدا دەست بە دانوستانەکانی ئەتۆم دەکاتەوە لە ڤێنا.

ڕەئیسی وتی. ئەو دانوستانانەی کە چاوەڕێین ئەنجام بدرێ بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزاکانە، لە داواکاری گەلەکەمان پاشەکشە ناکەین، جەختی لەوەش کردەوەو وتی، ئێمە دانوستانەکان بەجێناهێڵین، بەرامبەر ئەوانە دەوەستینەوە کە بەرژوەندی گەلی ئێران دەکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشدا، پاشەکشە ناکەن لە بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان، هەوڵی لابردنی هەموو سزاکان دەدەن و کاریگەرییەکانیشیان لەسەر وڵات.

لە لایەکی دیکەشەوە، سەرۆکی ئێران سوپاسی سوپای پاسدارانی کرد، بۆ گەڕانەوەی کەشتیە نەوتیەکەی ئێران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا