قوباد تاڵەبانی: هیوادارم له‌ ساڵی 2024 چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بدۆزینه‌وه‌ بۆ كێشه‌ی موچه‌

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شاندی حکومەت لە بەغدان و لە هەوڵی ئەوەدان کە رێککەوتنێکی گشتگیر بکەن و دەبێت کۆتایی بەوە بهێنین کە 700 ملیارەکە هات یان نەهات و لەم دڵەڕاوکێیە نەجاتمان بێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندەکەمان لە بەغدایە و ئیشاڵڵا سەرکەوتوو دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق.

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌یانه‌وێت كۆتایی به‌كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بهێنن و له‌ ساڵی 2024 شتێك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه‌ و له‌باره‌ی سێ موچه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوش ده‌ڵێت، هیچ موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران نافه‌وتێت.

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم  له‌میانه‌ی راگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ری یه‌كه‌مین چالاكی پلاتفۆرمی (SMARTSULI)  له ‌شاری سلێمانی، له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، پرۆژه‌كه‌ سمارت سولیه‌ بۆیه‌ له‌ سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، بواری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ له‌شاره‌كانی دیكه‌ش به‌كاربهێندرێت.

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاند، هیوادارم له‌ ساڵی 2024 چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بدۆزینه‌وه‌ بۆ كێشه‌ی موچه‌، بۆئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك نه‌مێنێت به‌ناوی كێشه‌ی موچه‌، به‌جۆرێك كه‌ هه‌مواری یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند بكرێت و هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبێت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ی.

وتیشی،شانده‌كه‌مان له‌به‌غدایه‌ و گه‌شبینم و هیودارام كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌ی بیستومه‌ كۆبونه‌وه‌كانیان تا ئێستا باش به‌ڕێوه‌ده‌چن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا