پەرلەمانتاران داوایەك ئاڕاستەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان داوا لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەن پێداچوونەوە بە سزادانی دەستگیركراوانی دەڤەری بادیناندا بكاتەوە.

ئەو پەرلەمانتارانەی كوردستان كە ژمارەیان 31 پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەدەكەن، پێشتر سەرۆكی‌ حكومەت بڕیاری‌ پێشوەختەی‌ دابوو كە ئەو هاوڵاتیانە كاری‌ گێرەشێوێنیان ئەنجامداوەو هەوڵیانداوە تەقینەوە بكەن‌و ئارامی‌ خەڵك بشێوێنن، بۆیە كاتێك بڕیاری دادگایان بینی‌، پێیان سەیربوو سزاكان هاوتای‌ بۆچونی‌ بەرپرسێكی‌ گەورەی‌ دەسەڵاتی‌ جێ بەجێكردنن كە پێشتر‌و پێش بڕیاری‌ دادگا، بڕیاری‌ تاوانبارییانی‌ دابوو.!

دەشڵێن، “وەك ئەركێكی‌ ئەخلاقی‌، مرۆڤانەو نیشتیمانیانە و لە پێناو بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌و لابردنی‌ هەستی‌ ستەملێكراوی لەسەر خۆیان‌و كەسوكاریان، بەپێویستی‌ دەزانین داوا لە ئێوەی‌ بەڕێز بكەین، زۆر بە هەستیارییەوە پێداچونەوە بە دۆسییەی‌ سزای‌ سزادراواندا‌ بكەن”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، ئەو سزایە لەگەڵ بنەما دەستورییەكان‌و بنەماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ ‌و ئامانجەكانی‌‌ ڕاپەڕینی‌ بەهاری‌ ساڵی‌ (1991)ی‌ خەڵكی‌ كوردستان بۆ ئازادی‌ و ئازادی‌ ڕادەربڕین‌ و كاری‌ سیاسی‌ یەك ناگرێتەوە.

رۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای هەولێر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هەوڵدان بۆ كودەتا”، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردنی بۆ پێنج رۆژنامەنوس و چالاكی مەدەنی سنوری بادینان دەركرد، بڕیارەكەش لەلایەن بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە رەتكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا