شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە6ی کانونی دووەم، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، شاندنی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد و چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە،” ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/١/٦ شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری گەیشتنە شاری بەغدا”.

ئاماژەی بەوەکرد،  شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە هەریەک لە  کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت و دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون و خالید هادی چاوشلی و دکتۆر محەمەد شاکر ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک ڕاوێژکارو بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان.

ڕوونیکردەوە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە سەر ئاستی هەردوو سەرۆک وەزیران هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤.

جەختیکردەوە، بڕیارە شاندی هەرێم لە بەغداد چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام بدەن، هەروەک یاسای نەوت و گاز و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی شاندی هەرێمن لەگەڵ بەغداد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا