یەكێتی: رێككەوتن لەگەڵ بەغدا تاكە رێگەی چارەسەرە

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی جەخت لە رێككەوتنی هەرێم و ناوەند دەكەنەوەو دڵنیایی دەدەن لەوەی ئەو رێككەوتنە تاكە رێگەی چارەسەری ئەو گرفتانەیە روویان لە هەرێم كردووە.

رزگار حەمە محێدین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی كۆببنەوەو تاوتوێی پرسی بودجەی گشتی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەكۆبونەوەكەدا پێداگیری لەسەر رێككەوتنی هەرێم و ناوەندو دواتر جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە دەكەنەوە، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی كێشەو گرفتی موچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكرێن.

رزگار حەمە محێدین باس لەوەدەكات، هەرێم جگە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا هیچ بەدیلێكی دیكەی نییە، بۆیە حزبەكەی لە رابردو ئێستاشدا كار بۆ ئەنجامدانی رێككەوتن دەكات.

بڕیارە لەسەر داوای پارتی، ئەو حزبە لەگەڵ یەكێتی كۆبێتەوە، كۆبونەوەكەش لەكاتێكدایە ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمانەو گفتوگۆكردن لەسەر بڕگەو مادەكانی بەردەوامە.

حزبە كوردییەكانیش دەیانەوێت پێش پەسەندكردنی یاساكە یەكهەڵوێستی لە نێوانیاندا بەدی بێت، بەوهۆیەشەوە لەهەرێم لەسەر ئاستی حزبەكان لەگەڵ یەكتر كۆدەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا