وەزارەتی کارەبا ئامادەکارییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەهۆی شەپۆلی باران بارینەوە ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بەو پێشبینیانەی کە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بارانێکی زۆر ڕوو لە ناوچە جیاجیاکان دەکات، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو کردووە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکان دەکات و لەهەندێک شوێنیشی ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە، کە مەترسی دروستبوونی لافاوی دەبێت.

ئاماژەی بەوەکرد، فەرمانگەکانی کارەبا، بەتایبەتی کارمەندانی تەکنیکی لە هۆبەکانی چاکسازی و خزمەتگوزاری لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناو و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا، کە لە ئەگەری باران و لافاو ڕوودەدەن، بۆئەوەی بتوانن بەپێی خشتەی دیاریکراو کارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن.

ڕوونیکردەوە، داو لە کارمەندانی تەکنیکی دەکەن ڕەچاوی ڕێوشوێنی سەلامەتی پیشەیی بکەن و بەهیوان هاوڵاتیانیش هەوکاربن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا