پۆڵه‌تیك پرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له خه‌ڵكی په‌نه‌ما و كۆسته‌ریكا و هۆندوراس و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست ده‌كات، نه‌چنه ئه‌مریكاوه.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ABC news”ی ئه‌مریكی له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌رانه‌وه ڕایگه‌یاند، “پێویسته له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌مریكای ناوه‌ند له‌گونده‌كان، یاخود شار و كۆمه‌ڵگه‌كانیان بمێننه‌وه و گه‌یشتی ئه‌مریكا نه‌كه‌ن”.
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند، “ده‌توانم زۆر به ڕوونی پێتانبڵێم مه‌یه‌ن بۆ ئێره”.
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا بایدن جیاواز له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران بكات.
ئه‌لیخاندرۆ مایۆركاس، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، واشنتۆن ڕوبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌كسیك بووه‌ته‌وه.
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و شه‌پۆله‌ی له‌ڕووی په‌نابه‌رانه‌وه ئێستا ئه‌مریكا ڕوبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، 20 ساڵه ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕوی شه‌پۆلێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه‌ته‌وه.