زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئاشکرادەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەلی رەزا کۆنای، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، دوایین پێشهاتەکانی هەرێم و پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێ کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێم، “ئاستی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەد باسکراوە و هەردوولا جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکارییەکان کردووە، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان”.

سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی نوێکردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، لەمبارەیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپای هەڵوێستەکانی تورکیای کرد و ئاماژەی بەوەدا کە هەولێر و بەغدا ئێستا لە رووی تەکنیکییەوە دانوستان لەسەر ئەم بابەتە دەکەن.

دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆخی پێکهاتەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی، بەشێکی دیکە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و  کونسوڵی گشتی تورکیا بوو لە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا