چوار کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچییەتی بە ئەندامی جەستەی مرۆڤەوە لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ یەک شەممە 26ی ئادار، لە ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسەکەدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕوونیکردەوە، مەفرەزەکانی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری دروست لە پلانێکی تۆکمەدا توانیویانە باندێکی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستە مرۆڤەوە دەستگیربکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو باندەی دەستگیرکران لە چوار کەس پێکهاتبوون، لە کاتێکدا کە سەرقاڵی گواستنەوەی کەسێک بوون لە سەڵاحەدینەوە بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ.

جەختی لەوەشکردەوە، دوای دەستگیرکردنیان ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو باندە گیراوەتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا