ژمارەی قوربانییانی کەرتی غەززە ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندرووستیی کەرتی غەززە، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی هاوڵاتییانی بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئاشکراکرد کە تا ئێستا لانیکەم 21 هەزار و 507 کەس کوژراون و زۆرینەیان منداڵ و ژنن.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندرووستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەووە، تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 187 کەس بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

راشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە لە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، لانیکەم 21 هەزار و 507 کەس کوژراون و 55 هەزار و 870 کەسیش بریندار بوون.

دانیشتوانی کەرتی غەززە کە زیاتر لە 2 ملیۆن کەسە، بەشێکی زۆر لەوان بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی کەرتی غەززە ناچاربوون ماڵەکانیان جێبێڵن، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری فەڵەستینییەکان – ئۆنروا دەڵێت، “تا ئێستا نزیکەی %80 هاوڵاتییانی فەڵەستین ئاوارەبوون”.

لە یەکەم رۆژی دەستپێی هێرشەکانی حەماس بۆسەر ناوچەکانی باشووری ئیسرائیل و مووشەکبارانیکردنی ئەو وڵاتە، سوپای ئیسرائیل لەرێگەی راگەیاندنی ئۆپراسیۆنی ‘شمشێری ئاسنین”ەوە بەردەوام بانگەشەی ریشەکێشکردنی حەماس دەکات؛ بەپێی ئامارەکانی ئیسرائیل، تەنها لەو رۆژەدا چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس 1400 ئیسرائیلی کوژران و 240 کەسیش بە بارمتەگیران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا