لە هەولێر ئافرەتێکی عەرەب دەستگیرکرا کە خۆی وەک پزیشکی جوانکاری ناساندبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئافرەتێکی بە ڕەگەز عەرەب کە خۆی بە پزیشکی پێست و جوانکاری ناسندبوو لە کاتی ئەنجامدانی خولێکی جواکاری دەستگیرکرا.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە (6-3-2024)  دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن ئەندامانی لێژنەی پشکنین و بەدواداچوونی سەندیکای پزیشکان لقی هەولێر بە هەماهەنگی بەشی پشکنین و دڵنیایی جۆری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر و بە هاوکاری قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر خولێکی جوانکاری پزیشکی لە یەکێک لە هوتێلەکانی شاری هەولێر راگیرا.

لە راگەیەندراوەکەی سەندیکای پزیشکانی کوردستان لقی هەولێردا هاتوودا، خولەکە لەلایەن ئافرەتێکی سەر بە نەتەوەی عەرەب وتراوەتەوە کە هیچ بڕوانامەیەکی لە بوارەکەدا نەبووە و خۆی وەک پزیشکی جوانکاریی ناساندووە، دەشڵێت ئەنجامدەری خولەکەش دەستگیرکراو ڕێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.

May be an image of studying and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا