یەختێكی دیكە بە 80 سەرنشینەوە بێسەرو شوێن دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەختێك بە 80 سەرنشینەوە، كە پێكهاتوون لە كۆچبەری كورد و فارس و رۆژهەڵاتی، بێسەروشوێنە و بە وتەی رێبەرەكەشیان كۆچبەرەكان گەیشتونەتە ئیتالیا لە كەمپی كرۆتۆن دەستەبەسەرن، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتراست نەكراوەتەوە.

رەنج پشدەری رۆژنامەنوس رایگەیاند: یەختێك بە 80 سەرنشینەوە بێسەروشوێنە و كەسوكاری بەشێك لەو كۆچبەرانە ماوەی دوو رۆژە پەیوەندیان پێوە دەكەن، كە كۆمەڵێ كۆچبەر دوای دەرچونیان لە توركیا دەنگیان نەماوە، داواكارن لەرێی ئێمەوە سۆراخێكیان دەست كەوێت.

وتیشی، بەپێی وتەی رێبەرەكەیان بێت كۆچبەرەكان ژمارەیان 80 سەرنیشینە، پێكهاتوون لە كورد و فارس و رۆژهەڵاتی، دەڵێت كە گەیشتونەتە ئیتالیا لە كەمپی كرۆتۆن دەستەبەسەرن، بەڵام تاوەكو ئێستا پشتراست نەكراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، باس لەوە دەكرێت ئێوارەی چوارشەمە كۆچبەرەكان پەیوەندیان كردوە لە ئاوی سێ پەنجەن دواتر دەنگیان نامێنێت.

رۆژی 25 ی ئەم مانگە یەختێك بە 69 كۆچبەرەوە لە ئاوەكانی یۆنان گیری خوارد كە زۆربەیان كورد بوون و دواتر لەلایەن تیمەكانی پۆلیسەوە رزگاركران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا