ئێران جارێکی دیکە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی سولەیمانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی لەوەکردەوە، کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەبێ وەڵامدانەوە تێناپەڕێت.

رەئیسی ئاماژەی بەوەکرد، سولەیمانی و موهەندیس ئاسایشیان بۆ ئێران و عێراق و ناوچەکە دابینکردبوو، جەختی لەوەشکردەوە، کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیە بەبێ وەڵامی ئێران تێناپەڕێت.

باسی لەوەشکرد، “ئەمریکا لەڕێی پارە و چەکەوە پاڵپشتی رێکخراوی چەکداری داعشی کردووە و دەیەوێت موسوڵمانان بکاتە ئامانج”، وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکا بوون کە رێگایاندا بە بڵاوبوونەوەی ئەم کۆمەڵە چەکدارییە.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوانی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس هێمایەکە بۆ خۆبەگەورەزانی جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، وتیشی: ئەمریکا پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری عێراقی کردووە.

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا