زانیاری نوێ لەبارەی ئەو موشەکەی سولەیمانی کردە ئامانج

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد باقری، فەرماندەی ئەرکانی ئێران رایگەیاند، ئەو بۆمبەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاریانهێنا، بۆمبێکی ئاسایی نەبوو.

رۆژی سێشەممە، محەمەد باقری رایگەیاند، ئەو بۆمبەی ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەکاریهێنا، لەو بۆمبانە بوو کە زرێپۆش دەکەنە ئامانج و دەتوانن بە ئەستوری 30 سانتیمەتر پۆڵا ببڕن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سولەیمانی میوانێکی بیانی بوو بە بانگهێشتی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق چووە ئەو وڵاتە، پێشێلکاری سەروەری عێراق و مافی دیبلۆماتکاران “تیرۆر و تاوانێکە” ئەمریکا خۆی دانیپێداناوە.

وتیشی: بنکەکانی ئەمریکا لە سعودیە و قەتەر، ئیمارات و بەحرەین یارمەتیدەر بوون لە کوژرانی سولەیمانی و ئەوان زانیاری هەواڵگرییان لەوبارەیەوە پێشکەش بە ئەمریکا کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە بنکە سەربازییەکانی کوەیت و ئوردن و عێراقەوە هەڵفڕیون و ئەو ئۆتۆمبێلەیان کردووەتە ئامانج کە سولەیمانی و موهەندی گواستووەتەوە.

سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی 2020، لەڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە لەنزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی کوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا