ماکێنزی: هێزەکانی ئەمریکا ئیبراهیم قوڕەیشیان نەکوشتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کێنیس ماکێنزی، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی لە سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، “هێزەکانی ئەمریکا ئەبو ئیبراهیم قورەیشی، سەرکردەی داعشیان نەکوشتووە، بەڵکو بە مردوویی دۆزیویانەتەوە”.

کێنیس ماکێنزی جەختی لەوەکردەوە، “ئیبراهیم قورەیشی لەو بینایەی خۆی تێدا حەشاردابوو، خۆی تەقاندەوە و خۆی و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا”.

وتیشی: دواتر هێزەکانی ئەمریکا لەڕێی پەنجەمۆر و شیکاری DNA ئەبو ئیبراهیم قورەیشیان ناسییەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، ئیبراهیم قورەیشی، جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی کرایەئامانج و کوژرا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا