توركیا كوژرانی سەربازێكی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سەربازێكی دیكەی لە ناوچە سنوورییەكان راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27_10_2022 وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە، لە‌ ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ – قوفڵ) شەڕ لەنێوان سەربازەكانیان و پەكەكە روویداوە، بەهۆیەوە سەربازێكیان بەناوی (فەهیم بوزكورت) برینداربوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە ئەمڕۆ پێنجشەممە سەربازەكەیان كە خەڵكی ناحیەی ساسۆنە لە پارێزگای ئێلیە لە باكووری كوردستان، بەهۆی سەختی برینكەیەوە گیانی لەدەستدا.‌

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا