پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوەی ئەو بابەتانەی، کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستنیشان کراون، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە13ی شوبات، وەزارەتی پەروەردە نوسراوێکی بڵاوکردەوە، کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا ئاگاداریکردوونەتەوە لە ئەو بابەتانەی کە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەسنیشانکراون.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەو خشتەیەی دانراوە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، تەنها بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024ە، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.