پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی شوباتی 2022، تارق حەرب شارەزای یاسایی و دەستوریی عێراقی بەهۆی نۆبەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
لە پەیامێکدا زیاد تارق، کوڕی تارق حەرب ڕایگەیاند، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی 77 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی لە کازمییە گیانی لەدەستدا”.
وتیشی: بڕیارە تەرمەکەی هەر لە کازمیە بەخاک بسپێردرێت.
تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە بەغدای پایتەخت لەدایکبووە، ساڵی 1975 لە زانکۆی موستەنسەریە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و دواتریش ساڵی 1980 لە زانکۆی بەغدا بڕوانامەی ماجستێری لە یاسادا بەدەستهێناوە، جگە لەمانەش خاوەنی بڕوانامەی دبلۆمی گشتی بوو لە زانکۆی ئەسکەندەریە.