گەریلاكانی پەكەكە بەجلی نوێوە رووبەڕووی سوپای توركیا دەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس:
گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، ئێستا جلێكی نوێ و شێوازی جیاواز بۆ شەڕكردن لەگەڵ سوپای توركیا لە ناوچە سنورییەكانی باكووری شاری دهۆك لەهەرێم بەكاردەهێنن.

بەوتەی عەلی ناجی چاودێری سەربازی، سەركردایەتی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) شێوازی شەڕكردنیان لەگەڵ سوپای توركیا گۆڕیوە، بەتایبەت لەناوچەی سنووری هەفتانین ی باكووری زاخۆ لەپارێزگای دهۆك.

هەر بەقسەی عەلی ناجی، گەریلاكانی پەكەكە ئێستا جلوبەرگی رەنگی داریان لەبەركردووە بۆ دیارنەبوونیان لەناوچەكە، بەتایبەتی بۆ ئەوەی لەلایەن فڕۆكەكانی توركیا نەبینرێن

لەبارەی شێوازی شەڕیش ئەو چاودێرە دەڵێـت: جگە لە خێرایی گواستنەوەی پێداویستی خۆراك و كەرەستە و پێداویستییەكانی تری بەرەكانی پێشەوەی شەڕ، گەریلاكانی پەكەكە شێوازی نوێ‌ بەكاردەهێنن.

ناجی وتیشی: گەریلاكامی پەكەكە بە گەڵا داپۆشراوە و تەنانەت ئەو شێوازە لەخۆگۆڕین مورات قەریلان فەرماندەی گەریلاكانیش پەیڕەوی دەكات ئەو ڕەنگە نوێیانە بەكاردێنێت بۆ دەربازبوون لەفڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا.

هەر لەسەر شێوازی گروپە چەكدارەكان ناجی ئاماژەی بەوەكرد، ژمارەی گروپەكان لە پازدە كەسەوە بۆ دوو سێ كەس كەمبووەتەوە بۆ ئەوەی لەزیانی مرۆیی دووركەونەوە.

ئەو چاودێرە شێوازی نوێی پارتی كرێكارانی كوردستان بەرەنگی جلوبەرگ و ژمارەی ئەندامانی گروپەكان بە “میتۆدێكی زۆر سەركەوتوو” وەسف دەكات لەدوركەوتنەوە لەزیانی گەورە.

پێشتر گەریلاكانی پەكەكە جلی سەربازی “بێجی”یان لەبەردا بوو، كە هێمایان بۆ رەنگی چیاكان دەكرد، كە ئەوە لەلێدانی فڕۆكەكانی توركیا بەدووری نەدەگرتن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا