لاهور شێخ جەنگی: لە داهاتودا غاز دەبێتە بنەمای سەرچاوەی وزەی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، لە داهاتوودا پێشخستنی كێڵگەكانی غاز دەبێتە بنەمای سەرچاوەی وزەی هەرێمی كوردستان.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ Iraq Oil Report رایگەیاند، دەرفەتی فراوانی هەماهەنگی هەیە لەنێوان هەرێم بەغدا لە بواری ئاسایش و وزەدا، لە داهاتوشدا كێڵگەكانی غاز دەبنە سەرچاوەی داهاتی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چارەسەری ستراتیژی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم بریتییە لە گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ بەدیهێنانی شتێكی نوێ.

دەشڵێت، “كارە لە پێشینەكانی حكومەتی هەرێم دەبێت رێككەوتن بێت لەسەر داهات و بودجەی گشتی عێراق كە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەكرێت”.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا هاوسەرۆكی یەكێتی باس لەوەدەكات، یەكێتی نیشتمانی عیزەت سابری وەك بریكاری وەزیری نەوت دیاریكردووەو چاوەڕێی واژۆی سەرۆك وەزیران مستەفا كازیمین بۆ دەستبەكاربوونی.

ئاماژەی بەوشكردووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوایانكردووە هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا