پێکەوەبەستنی کارەبای عێراق و ئوردن دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریکی ئەمریکی دەستیکردووە بە کارەکانی بەستنەوەی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن.

رۆژی یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەم، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، عێراق رێککەوتنی پێکەوەبەستنی کارەبای هاوبەشی لەگەڵ ئوردن واژۆ کردووە کە ماوەی ٢٦ مانگ دەخایەنێت.

باسی لەوەش کرد، ئەم پڕۆسەی پێکەوەبەستنەوەی کارەبایە بە وزەی ٩٦٠ مێگاوات جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێککەوتنەکە پشت بە ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان عێراق و ئوردن دەبەستێت لەڕێی دانانی هێڵی “روەیشە – قائیم”ەوە و لە قۆناغی یەکەمدا عێراق بڕی ١٥٠ مێگاواتی بۆ دابین دەکرێت.

بڕیارە پڕۆژەکە کە لەلایەن کۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیکتریکەوە جێبەجێ بکرێت کە کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و ساڵانێکە لە عێراق سەرقاڵی کاری وزەی کارەبایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا