پۆڵەتیک پرێس
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستخۆشی لە هەڵوێستی قوباد تاڵەبانی کرد لەبارەی مافی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، دڵنیاتان دەکەمەوە هیچ کەس و هێزێک نییە بتوانێت لەبەردەم مافە رەواکانتان بوەستێتەوە.
لەوبارەیەوە لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، “دەستخۆشی له‌هه‌ڵوێستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كاك قوباد تاڵه‌بانی ده‌كه‌م، كه له‌سه‌ر مافی كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هاتۆته ده‌نگ”.
وتیشی، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بێ جیاوازی و به هه‌موو چین و تویژه‌كانه‌وه، خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و ئه‌م خاكه پیرۆزه‌ن، ناكرێت لێبگه‌ڕێین به‌مه‌رامی سیاسی بێ به‌ش بكرێن له مافه ره‌واكانیان.