بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی خوێندن دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی پەروەردەی سلێمانی باس لەوەدەكەن، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ جارێكی دیكە لیژنەی باڵای روبەرووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدەنەوە.

عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان بەهۆی كۆرۆناوە زیانی زۆر بەر پرۆسەی خوێندنەكەی كەوت.

لەبارەی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن باسی لەوەكرد، لە سەرەتای مانگی شوبات لیژنەی باڵای روبەروبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبنەوە ئەوكات بە پشتبەستن بە راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن بڕیارێكی نوێ دەدرێت.

بەوتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئەگەری زیاتر دواكەوتنی پرۆسەی دەستپێكردنەوەی خوێندن ئەنجومەنی وەزارەت و وەزارەتی پەروەردە كۆدەبێتەوە پلانی دیكە دادەنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە بە لەبەرچاو گرتنی رێوشوێنە تەندروستییەكان لەسەرەتایی مانگی ئادار پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێم دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا