پەرلەمانی عێراق لەبارەی نوێکردنەوەی پلەی وەزیفی روونکردنەوە دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، نوێکردنەوەی پلەی وەزیفی تەنیا لەڕێی دانانی یاسایەکی نوێی بودجەوە بەدیدێت.

لەوبارەیەوە ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەکە رایگەیاند، ئەو جیاوازییەی لەنرخی ئێستای نەوت و نرخی نەوت بەوجۆرەی لەبودجەی گشتی عێراقدا دیاریکراوە هەیە، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و بودجەی وەبەرهێنان بەکاردەهێنرێت.

وتیشی: لەیاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێک نەوت بە 45 دۆلار دیاریکراوە، بەڵام لەم چەند مانگەی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و بەرمیلێک نەوتی برێنت 65 دۆلاری تێپەڕاند.

پێشتریش وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر زیادبوونی داهات و کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا