پلانێکی مەترسیداری داعش ئاشکرادەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، رێکخراوی چەکداری داعش پلاندادەنێت بۆ بەئامانجگرتنی چەند دامودەزگایەکی حکومی و ئەمنی پارێزگای کەرکوک و لەنێویشیاندا زیندانی گواستنەوە تا بتوانێت سەدان ئەندامی خۆی لەو زیندانە دەربهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، داعش ماوەی دوو هەفتەیە هەستاوە بەدانانی ئەم پلانە و چەندین چەک و پێداویستی بردووەتە ناو کەرکوک، جگە لەوەی چەندین شانەی نوستووی ئەو رێکخراوە لەناو کەرکوکدان و رێخۆشکەرن بۆ ئەم پلانە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، داعش پلاندادەنێت بۆ بەئامانجگرتنی کۆمپانیای نەوتی باکور و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک و ماڵی فەرماندەی پۆلیس لەڕێی بۆمبی چێندراو و بۆردومانکردنی شارەکە لەڕێی گولـلە هاوەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشی سەرەکی داعش بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک و زیندانی گواستنەوە دەبێت کە تیایدا 900 زیندانی هەیە و زیاتر لە 400 ئەندامی داعش لەو زیندانەدا بوونی هەیە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئەندامانی داعش پلانیانە بەجلوبەرگی پۆلیسی فریاکەوتنەوە هێرشەکەیان ئەنجامبدەن، هاوکات چەند ئەندامێکی پۆلیسی فریاکەوتن هاوکاری داعش دەکەن لەپێدانی زانیاری لەسەر خاڵی لاواز و بەهێزی ئەو شوێنانەی زیندانییەکانی تێدا دەستبەسەر کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا