چارەنوسی بەدەل بەرواری بەنادیاری ماوەتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
چارەنو,سی بەدەل بەرواری بەنادیاری ماوەتەوە و پارێزەری دۆسییەكەشی دەڵێت: هیچ بەڵگەیەك لە دژی بریكاردارمان تۆمارنەكراوەو داوای پێداچوونەوە بە دۆسییەكەی و ئازادكردنیمان كردووە.

رۆژی 16ی شوبات دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بەسەرۆكایەتی دادوەر زرار هەركی سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ پێنج چالاكوان‌و رۆژنامەنووس دەركرد، بەڵام دۆسییەی بەدەل بەرواری‌و ئومێد برۆشكی جیاكرانەوە و تائێستاش چارەنووسیان بەنادیاری ماوەتەوە.

ئاسۆ هاشم پارێزەری بەدەل بەرواری بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەهۆی ئەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری‌و ئومێد برۆشكی هیچ دانپێدانانێكیان نەبوو لەئاسایشەوە پەڕاوەكانیان لەو پێنج كەسەی دیكە، كە سزادران جیاكرانەوە، كاتێك رەوانەی دادگا كرا ئێمەش داوامانكرد دادگای تاوانەكانی دوو بەوەی ئەو دوو گیرواوە ئازاد بكەن، چونكە دانیان بە هیچ تاوانێكدا نەناوە و نە هیچ بەڵگەیەكیش نییە لە دژیان.

ئەو پارێزەرە وتیشی: دوای ئەوەی داوای ئازادكردنمان كرد دۆسییەكانیان گەڕاندەوە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش بە بیانووی هەبوونی كەموكوڕی، ئێستاش ئێمەش چاوەڕی لێكۆڵینەوەی دادگای ئاسایش دەكەین بۆ ئەوەی بزانین چ بڕیارێك دەدەن، تائێستا بەدەل بەرواری و ئومێد برۆشكی لە ئاسایش ماونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیاربوو لە 15ی شوبات بەدەل بەرواری و دەستگیركراوەكانی دیكەی بادینان دادگایی بكرێن، بەڵام دادگایی كردنەكە بۆ ماوەیەكی نادیار دواخرا و دواتر دۆسیەی بەدەل بەرواری جیاكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا