ئاوات محەمەد: لە سلێمانی رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێكراوە

پۆڵەتیك پرێس

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم لە سلێمانیش رێكارەكانی خۆپارێزی تایبەت بە كۆرۆنا جێبەجێكراوە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، رێكارو رێنماییە تەندروستییەكان لە سلێمانی وەك پارێزگاكانی دیكەی هەرێم جێبەجێدەكرێت و ئەوەی لەسلێمانی كراوە هاوشێوەی ئەوەیە لە شارەكانی دیكە بووە.

وتیشی، “تەواوی ئەو رێكارانە جێبەجێدەكەن كە لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا دەریدەكات دەبێت ئەوەش بسەلمێنین كە پارێزگای سلێمانی پێشەنگە لەجێبەجێكردنی رێنماییەكانی پەتای كۆرۆنا و خۆپارێزییە تەندروستییەكان”.

هاوكات بەگرنگیزانی حكومەتی هەرێم هەوڵی زیاتر بدات بۆهێنانی ڤاكسین، چونكە ئەو بڕەی ئێستا لەعێراقەوە دێت بەشی تەواوی دانیشتوانی هەرێم ناكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا