پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەحمەد ئەسەدزادە، یاریدەدەری وەزیری نەوتی ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی و بازرگانی رایگەیاند، “لەم دواییانەدا شاندێکیان ناردووەتە سوریا بەمەبەستی دانوستان و هەماهەنگی هاوبەش لەبارەی نەوتەوە”.
ئەحمەد ئەسەدزادە ئاماژەی بەوەکرد، ئێران ئامادەیە بۆ هەماهەنگی تەواوەتی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، وتیشی: زۆرێک لەو وڵاتانە پێویستیان بەو گازە سروشتییەیە کە ئێران هەیەتی.
لەبارەی هەناردەی گازی سروشتی ئێرانی بۆ عێراق، ئەحمەد ئەسەدزادە ئەوەی خستەڕوو، “بەرنامەیەک هەیە کە لە قۆناغی دانوستاندایە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پێدانی گاز بە عێراق”.