ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك دەكرێت بە رێژەی 10%

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (فاو) ڕایگەیاند، بەهۆی كەمی پەینی كیمیاییەوە، مەترسی ڕاستەقینە دروستبووە لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵیی لە ساڵی داهاتوودا.

پسپۆڕانی ئابوری دەڵێن، تا كۆتایی ئەمساڵ نرخی خۆراك بە ڕێژەی 10% بەرز دەبێتەوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر لە دوو مانگی داهاتوودا پەینی كیمیایی پێویست بۆ ناوچە كشتوكاڵییەكانی جیهان دابین نەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت بەرهەمی كشتوكاڵی ڕوو لە كەمبوونەوە بكات.

ڕێكخراوی فاو ڕوونیكردووەتەوە، كێشەكە پەیوەندیی بە وەرزی دروێنەی ساڵی 2023 ەوە هەیە كە بەهۆی مەترسی كەمی پەینی كیمیاییەوە لە وڵاتانی ڕووسیا و بێلاروس، مەترسی لەسەر بەرهەمی كشتوكاڵی زۆرێك لە ناوچەكانی جیهان دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا