پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانیی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەروو و هۆشداریش دەدات “ئەگەر میکانیزمی بەرهەمهێنانی کارەبا بەم شێوەیە بمێنێتەوە، لەگەڵ هاتنی سەرما و زستان، کارەبا کەمتر دەبێتەوە”.
کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد ئەگەر سوتەمەنی پێویست هەبێت، به‌گوێره‌ى ئەو ژێرخانەی ئێمە هەمانە لەدیمانلۆدی ئێستا لەکارەبا، دەتوانین بەبێ مۆلیدە 24 كاتژمێر کارەبا دابین بکەین”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم كه داوایكردووە ناوى ئاشكرانه‌كرێت دەڵێت له‌ئێستادا به‌هۆى زۆر خواست‌و كه‌مى به‌رهه‌م، ناتوانرێت كاره‌با پێویست به‌هاوڵاتیانى هه‌رێم بدرێت”.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، “له‌ئێستادا به‌هۆى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له‌ناوچه دابڕێندراوه‌كان، به‌شێكى زۆرى كاره‌باى شاره‌كانى هه‌رێم به‌موسڵ‌و كه‌ركوك ده‌درێت”.
ئه‌وه‌شى وت، “ئه‌گه‌ر شێوازى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌هه‌رێم وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه، له‌كاتى هاتنى زستان‌و زیاتر ساردبونى كه‌شوهه‌وا، كاره‌با زۆر له‌مه‌ى ئێستا هه‌یه، خراپتر ده‌بێت.