نەتەوەیەكگرتووەكان: راپۆرتەكەی ئەمریكا لە بارەی خاشقچییەوە گرنگە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیاردەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، راپۆرتەكەی دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خاشقچییەوە گرنگی زۆری هەیە.

ئاگانس كاڵامارد رایگەیاند، ئەو راپۆرتەی كە بڕیارە لە داهاتودا هەواڵگیری ئەمریكا لە بارەی كەیسی كوشتنی جەمال خاشقچی بڵاوی بكاتەوە لە رووی دادوەرییەوە گرنگییەكی زۆری هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، راپۆرتەكە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریكا ئامادەكراوە و چاوەڕێ دەكرێت تیایدا زانیاری لەبارەی ئەنجامدەری تاوانەكەوە بخرێتەڕوو.

دەشڵێت، “ئەو راپۆرتە لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ رایگشتی ئاشكرا دەكرێت و بڵاوكردنەوەشی كارێكی پێویستە بۆ دیموكراسیەتی ئەمریكا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت رۆژی 24ی ئەم مانگە جێن ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، لە داهاتویەكی نزیكدا دەزگای هەواڵگیری ئەمریكا راپۆرتێكی گرنگ لە بارەی كوشتنی رۆژنامەنوسی سعودی جەمال خاشقچیەوە ئاشكرا دەكات.

جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی دیاری سعودی لە ئۆكتۆبەری ساڵی 2018 لە روداوێكی تەمومژاویدا لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ كوژراو تائێستاش تەرمەكەی نادیارە.

ئەو روداوەش لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك زۆرێك رایانوابوو كە رووداوەكە بە ئاگاداری دەسەڵاتداری سعودییە بووە، چونكە خاشقچی بەردەوام رەنخەی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا