پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لهگهڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا كۆبوهوه و رایگهیاند، چاکسازیهكان بەشێوەیەکی بەرچاو بونەتەهۆی کەمکردنەوەی سپیکردنەوەی پارە.
نوسینگهی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانى پێشوازی کرد لە ئێلیزابێس ڕۆزنبێرگ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دامەزراوە داراییەکان لە عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرا، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر ڕێوشوێنەکانی حکومەت کرد لە جێبەجێکردنی چاکسازییە دارایی و بانکییەکان بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانیەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی چاکسازیی لە کەرتی بانکیدا کە بنەمایەکی بنەڕەتییە بۆ پەرەپێدانی ئابووریی، ئەوەیش لە ڕێگای پشت بەستن بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم چاکسازییانە بەشێوەیەکی بەرچاو بوونەتە ھۆی کەمکردنەوەی سپیکردنەوەی پارە، ھەروەھا چارەسکردنی بازرگانی گوماناوی و سنووردارکردنی گەندەڵی و ڕایگەیاندووە کە ھەنگاوی گەورەیان ناوە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە دامەزراوە داراییەکاندا لە ھەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.