حكومه‌تی عێراق له‌شه‌نگال تاوه‌ری چاودێریكردن جێگیرده‌كات

پۆڵەتیك پرێس
لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەڵێت، حكومەتی عێراق بە نیازە بە چەند رێكارێك، سنوری عێراق و سوریا توند و تۆڵ بكاتەوە، ئه‌وه‌ش بە مەبەستی رێگری كردن لە جموجوڵەكانی داعش و هاتووچۆكردنیان بە نێو خاكی هەردوو وڵاتدا.

غەیاس سورچی، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەڵبەندی موسڵی یەكێتی نیشتمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند:”حكومەتی عێراق لە بەرنامەیدایە لە دوو مانگی داهاتوو چەند رێكارێك بگرێتە بەر بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی سنوری عێراق و سوریا بۆ رێگرتن لە جموجوڵی داعش لەو ناوچانە”.

ئەو بەرپرسەی یەكێتی وتی: بەپێی نووسراوێكی حكومەتی عێراقی هاتووە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەنیازن لە رێگای لێدانی خەندەق و تەلبەندكردن و دانانی تاوەری چاودێریكردن، كۆنترۆڵی سنوری عێراق و سوریا بكەن لە ناوچەی شەنگال.

ئاشكراشیكرد، “ئەم رێكارانە تا رادەیەك كاریگەری هەیە بۆ سنورداركردنی جوڵەی داعش لەو ناوچەیەدا، بەڵام كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی نابێت، چونكە سنوری نێوان عێراق و سوریا بە جۆرێكە عەشیرەت هەیە لە نێوان خاكی هەردوو وڵات دابەش بووە، ئەمەش یارمەتیدەرێكی باشە بۆ جوڵەی داعشەكان لەو سنورەدا، بەو پێیەی زۆربەی داعشەكانیش خەڵكی ئەو ناوچەیەن”.

سورچی باسی لەوەشكرد، ئامانجێكی دیكەی ئەم رێكارانە لە چیای شەنگال بۆئەوەیە ئەو هێزانەی لە پەكەكەوە نزیكن نەتوانن بە ئاسانی هاتووچۆ بكەن لە نێوان خاكی عێراق و سوریا وەكو هێزەكانی بەرخۆدانی شەنگال و ئاسایشی ئێزیدیخان.

رۆژی 9_10_2020، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگالەوە رێككەوتنێكیان واژۆكرد، بەڵام رێككەوتنەكە نەچووە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا